١٤ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٩:٠٠
دەنگدانەوەی هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی "چەمرانی ١" لە میدیاکانی جیهان

هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی "چەمرانی ١"ی بەرهەمی ڕێکخراوی پیشەسازیی ئەلەکتروونیکی وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بە مانشێتی یەکەمی میدیاکانی جیهان.

 مانگیلەی توێژینەوەیی "چەمرانی ١" لە لایەن مانگیلەبەری قایمی ١٠٠ هاویشترایە گەردوون و بە سەرکەوتوویی دوای جێگربوون لە سووڕگەی ٥٥٠ کیلۆمەتریی زەوی، یەکەمین سیگناڵەکانی خۆی ڕەوانە کرد.

ئەم مانگیلەیە لە لایەن گرووپی گەردوونیی پیشەسازیی ئەلەکتروونیکی وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری(صاایران) و بە هاوکاری و هاوبەشیی توێژینگەی هەوافەزا و کۆمپانیا تایبەتییەکانی زانست‌تەوەر داڕێژراوە و چێکراوە و نزیکەی ٦٠ کیلۆ کێشی هەیە و ڕاسپاردەی سەرەکیی بۆ تاقیکاریی سیستەمگەلی سەخت‌ئامێری و نەرم‌ئامێری بۆ سەلماندنی تەکنولۆژیای مانۆری سووڕگەیی لە بەرزایی و فازە.

هەڵسەنگاندنی ژێرسیستەمەی پێشخەری گازی سارد لە سیستەمگەلی گەردوونی و هەڵسوکەوتی ژێرسیستەمگەلی ناوبەر و کۆنتڕۆڵی هەلومەرجەکان لە ڕاسپاردەی دەرەکیی "چەمرانی ١" بەئەژمار دێن.

هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی توێژینەوەیی "چەمرانی ١" لە لایەن میدیاگەلی نێودەوڵەتی دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی بوو.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتێرز لە شرۆڤەی ئەم ڕووداوە گرنگە بە مانشێتی "ئێران دووەمین مانگیلەی لەم ساڵدا ڕەوانەی سووڕگەی زەوی کرد"، نووسی: ئێران ڕۆژی شەممە مانگیلەیەکی توێژینەوەیی بە مووشەکێکی چێکراوی سوپای پاسداران هاویشتە سووڕگەی زەوی. میدیاکان ڕایانگەیاند کە مانگیلەی "چەمرانی ١" کە بە مانگیلەبەری قایمی ١٠٠ هاویشتراوە، لە سووڕگەیەک بە درێژایی ٥٥٠ کیلۆمەتر (٣٤٠ مایل) جێگر بووە و هەڵگری سووتەمەنیی جامدە. ئەم مانگیلەیە لە لایەن هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانەوە داڕشتراوە و چێکراوە.

342/